مانگرتنی کرێکارانی پیشەسازییە کشتوکاڵیەکان پێی نایە ڕۆژی هەشتەمی خۆیەوە
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

مانگرتنی کرێکارانی پیشەسازییە کشتوکاڵیەکان پێی نایە ڕۆژی هەشتەمی خۆیەوە

ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ ی جانیوەری ٢٠٢٢  مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای  میان ئابی چاندن و بەرهەمهێنانی قامیشی شەکر لە شاری شوش پێی نایە ڕۆژی هەشتەمەی خۆیەوە و لە مانگرتن و خۆپیشاندنای خۆیان بەردەوام بوون.

کرێکارانی ناڕازی لە ناو ئەم کۆمەڵگە پیشەسازیەدا کۆبوونەوە و تراکتی جۆراوجۆریان بەرزکردبووەوە کە تایبەت بوون بە کرێی کرێکارانی کاتی کە ٩٠ هەزار تومنەە لە ڕۆژیکدا بە بێ بوونی هیچ جۆرە بیمەیەکی کۆمەڵایەتی. هاوکات ناڕەزایەتییان بەرامبەر دەستێوەردانی خاوەنکاران کرد لە مەسەلە تایبەتەکانی کرێکاراندا.

مانگرتوان بە ووتنەوەی شیعارەکانیان ناڕەزایەتی توندیان دەربڕی بەرامبەر بە هەلومەرجی کار و گرێبەستەکانیان و کەمی کرێ و خراپی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا پیشەسازییەکەیان و خوازیاری باشکردن و چارەسەرکردنی هەلومرجی کار و باری ژیانیان بوون.

شایەنی باسە خپۆیشاندان و ناڕەزایەتیە کرێکارییەکان لە ئێران دا شەپۆل دەدات لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان و کارخانە و شوێنە پیشەسازییەکاندا لە بەرامبەر هەڵئاوسان و کەمی کرێ و نەبوونی هیچ جۆرە بیمەیەکی کۆمەڵایەتی. ئەم وێڕای دەستێوەردانی خاوەنکاران و کۆمپانیاکان لە ژیانی تایبەتی کرێکاران دا و کۆنترؤلکردنیان و گرتن و زیندانی کردنیان.

  1. january 27