مانگرتنەکانی هێڵی ئاسنین لە کەنەدا
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

مانگرتنەکانی هێڵی ئاسنین لە کەنەدا

کامەران ئەحمەد

پاش مانگرتنی نزیکەی سێ هەزار کرێکاری هێلی ئاسنینی (CP RAIL) سەرجەم شەمەندەفەرەکانی هێڵی گواستنەوەی کەنەدا لە کار کەوتن. ناڕەزایەتییەکانی کرێکار لەسەر خالەکانی گرێبەستی کاکردنی نوێ. کۆمپانیای ناوبراو لە پلەی دووومین هێلی ئاسنینی کەنەدا و شەشەمین هێڵە لەسەر ئاستی ئەمریکای باکوور. بڕیاری بەڕێخستنی مانگرتنەکان لە مانگی ڕابردووەوە دژ بە هەلومەجی کارکردن و ئایندەی کارو گرێبەست دەنگی پێدراوە.

ژمارەیەک لە کاری کرێکاران لەسەر بنەمای بانگەوازە ( تەلەفونکردنی پێشوەختە بۆ هاتنە سەرکار) لە هەندێک کاتدا تەنها دوو کاتژمێر پێش دەستپێکردن تەلەفون بۆ کرێکاران ئەکرێت بۆ ئامادەبوونیان ، لە کاتێکدا هەندیکیان تەنها چەند کاتژمێری کەمە کارەکانیان جێهێشتووەو کاتی تەواویان بۆ پشوووەرگرتن وەرنەگرتووە. کاتی ڕێگەپێدراو ١٠ کاتژمێر کارکردنە لە ڕۆژێکدا بەڵام زیاتر کاریان پێئەکرێت و هیچ قەرەبووەیەکی هاوکاریکردنیش نایانگرتەوە، جگە لە نارەزایەتی کرێکاران لەسەر مووچەکانی خانەنشینی کە لەگەڵ ئاستی هەڵئاوسان و گرانبوونی کەلوپەلە بنەڕەتییەکانی ژیان نایەنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کرێکارانی هەمان کەرت لە ئەمریکا بەدەست هەمان بارودۆخی سەختی کارکردنەوە ئەناڵێنن. پێشتر کرێکارانی کۆمپانیای (BNSF) لە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەو هەلومەرجە سەختانە دا کە ڕووبەڕووی کرێکاران بووەتەوە.

فشاری ناڕەزایەتییەکان تەنها لە کەنەدا نین و کاریگەریی جدییان کردووەتە سەر پشتێنەی دابینکردنەکانی لە ئەمریکاش و هەر ئێستا جوتیاران مەترسی دواکەوتنی پەینی کیمیایی بۆ کێڵگەکانیان لێنیشتووەو خوازیاری دەستبەجی چارەسەرکردن و وەڵامدانەوە بە خواستەکانن.

زیاد لە ٥٠٠ کرێکاری شیڤرۆن دەستیان دایە مانگرتن

لە پاڵاوگەیەکی نەوتی سانفرانسیسکۆ کە خاوەندارێتی بۆ کۆمپانیای شیڤرۆن ئەگەڕێتەوە، ٥٠٠ کرێکار لە پێناو دابینکردنی سەلامەتی زیاتر لەسەر کار، زیادکردنی مووچە بە ڕاددەیەک کەلەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی ژیان بێتەوە دەستیان دایە مانگرتن.

مانگرتنی کرێکاران بە دوای شکستی دانوستانەکانی یەکێتی کرێکاران و بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا دیت لەسەر چەند پرسێکی کارکردن و و گرێبەست.