کامەران ئەحمەد
لە کاتیکدا ڕیژەی ڕفاندنی چالاکوانان بە ئەندازەی ١٨٠% لە چاو ساڵی پاردا زیاد کردووە بەلام هێشتا گوڕو تینی کرێکاران بۆ زیادکردنی مووچەکانیان هەروا درێژەی هەیە. ماوەی چەند هەفتەیە کرێکاران لە چەندین کارگەو ناوەندی کارکردنی جلوبەرگدروستکردن دەستیان داوەتە مانگرتن بۆ زیادکردنی مووچەکانیان.
هەروەها دژ بە ڕفاندنی چالاکوانانی سیاسی و کۆمەلایەتی لە لایەن گروپە چەتەکانەوە لە ناوەڕاستی مانگی مارس هەزاران کرێکاری تەندروستی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستیان دایە مانگرتن، و خوازیاربوون حکومەت کۆتایی بە سیاسەتی ترساندن و تۆقاندنی خەڵک بهێنن، و لە جێگایدا هەنگاوی جدی بۆ چارەسەری خێرای پرسەکانی کرێکاران و کۆمەڵگا هەڵبگرێت.
مووچەی کرێکارانی جلوبەرگ دروستکردن ( کە نزیکەی ٥٧ هەزار کرێکارن ) لەوپەڕی خراپیدایە، لە کاتێکدا بۆ براندە جیهانییەکانی وەک Target، Zara، Walmart و چەندەهای تر کار ئەکەن تەنها کرێی ٣ سەنت/ سەعاتێک پێئەدرێت ، لە کاتێکدا بە پێی بڕیارەکانی پێشووتری حکومەت ئەبوایە لانی کەمی کرێ لە ($4.82 ) دۆلار / لە ڕۆژێکدا کەمتر نەبێت.