وەک ئاڕاستەی مارکسیستی هاوچەرخ، بە پێویستی دەزانین لە هەلومەرجی سەخت و دژواری ئەمڕۆی جیهاندا..... لەگەڵ بەڕێزتان ئەم گفتووگۆیە ساز بکەین بە هیوای ئەوەی، کە هەم ڕۆشنایی بخاتە سەر ئاڵوگۆڕەکانی جیهانی سەرمایەداری لەم قۆناغە تێپەڕ و هەستیار و مەترسیدارەدا، چ لە ئاستی فراوانبوونەوە و قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابوری سەرمایەداری و چ لە ئاستی ئاڵوگۆڕە سیاسی یە جیهانی، یان لۆکەڵییەکان لە نێو عێراق و کوردستاندا. هاوکات دەرگایەک ئاواڵا بکات بۆ گفتووگۆیەکی هەمەلایەنەتر و فراوانتر، لانی کەم لە نێو ڕیزێک لە ڕۆشنبیرانی پڕۆلیتەریدا و هەموو ئەو ڕۆشنبیرانەی کە خۆیان بە کۆمۆنیست و بەشێک لە بزووتنەوەی پڕۆلیتاریا دەبینن.
ئاڕاستەی مارکسیستی هاوچەرخ: جیهانی سەرمایەداری لەئێستادا، لە نێو شەپۆلێکی گەورەی قەیرانی ئابوری سیستمەکەیدایە. باسی ئێمە لێرەدا باسی قەیرانی ئابوری نیە، بەڵکو باسە لە بزووتنەوەی پڕۆلیتاریا لە ئاستە جیهانیەکەیدا. دەزانین کە بزووتنەوەی پڕۆلیتاریا گوژم و تینێکی بەهێزی ناڕەزایەتی بەخۆیەوە بینیوە. لایەنی کەم دەکرێت یەکی ئایاری ئەمساڵ -ڕۆژی جیهانی کرێکار- بکەینە خاڵی وەرچەرخانێک لەمبارەوە... بزووتنەوەیەک کە دژ بە گرانی و برسێتی یە، لەپێناو بەرزبوونەوەی کرێدایە. لە زۆربەی زۆری وڵاتان ، لە بەریتانیا، فەرەنسا، ئەلمانیا، ئیتاڵیا، چیک، تورکیا، یۆنان، ئێران و نێجیر و نەمسا و ئەندنوسیا و فلیبین..... هتد، پرۆلیتاریا وەک هێزێک، ئەگەرچی پەرشووبڵاو، بەڵام دەتوانین بڵێین بە شێوەیەکی بەردەوام ناچارکراوە کە ناڕەزایەتی بکات و لەمبارەوە درێغی نەکردووە. پرسیار ئەوەیە ئەم بزووتنەوەیە تا ئێستا لە بارێکی زۆر بەرگریدایە و لەهەمانکاتدا دەستکەوتێکی دیاری بەدەستنەهێناوە. هۆی سەرەکی ئەم پۆینتە چییە؟
ئاسۆ شابان: پێشه‌کی زۆر سوپاسی هاوڕێیانی ئاڕاسته‌ی مارکسیستی هاوچه‌رخ ده‌که‌م که به شوێن پرسێکه‌وه‌یه له نێو خودی بزووتنه‌وه‌که‌دا، که دیاره به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان جۆرێک له سستی و په‌رش و بڵاو بوون به خۆیه‌وه ده‌بینێت، که ده‌کرێت بڵێین هۆی نه‌بوونی ئه‌م ڕێکخراونهبونه له چیدایه، یان ئێمه هه‌روه‌ک لینین ده‌ڵێت ده‌بێت چی بکه‌ین؟، هه‌ڵبه‌ت من لێره‌دا وه‌ڵامه‌کانم ڕه‌نگه ئاڕاسته‌یه‌کی تر له خۆبگرێت که وه‌ک نه‌ریت باو نه‌بێت.
پرسێک که ئێوه کردوتانه که گوایه پرسێکی ئابوری نیه جێی هه‌ڵوێسته، ڕاسته که ڕۆڵی چینی کرێکار ده‌بێت ڕۆڵێکی سیاسیانه‌ی مێژووی خۆی هه‌بێت له پارتێکی پێشڕه‌وی خۆیدا، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت که پرسه‌که پرسێکی ئابوری نیه. بونیات و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌کانی مرۆڤایه‌تی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی پێکهاته‌ی خێزانه‌وه پێکهاته‌یه‌کی ئابوری بوه، واته خه‌باته له پێناو مانه‌وه‌و به‌رده‌وان بوندا، لێره‌شدا مرۆڤ شه‌ری به‌ده‌ست هینانی بژێوی و نانی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت، پاشان جۆرێک له خۆڕێکخستنی به خۆیه‌وه گرتوه، سه‌ره‌تا وه‌ک تاک و دواتر وه‌ک خێزان و پاشان وه‌ک کۆمه‌ڵگه، هه‌موو ئه‌م پێکهاتانه هۆکارێک بوون بۆ خۆڕێکخستنی ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی پێکهاته ئابوریه‌کان، لێره‌وه خودی کۆنترۆڵکردنی بژێوی ژیان ده‌ستی پێکردوه له پێناو که‌ڵه‌کبوونی سه‌رمایه‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت پێشوه‌خت پرسی خۆڕێکخستنی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری بوه پاشان پرسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که خودی بنیاتی دروستبوونی سه‌رمایه‌داریه، ئه‌مه وه‌ک پرسێکی مێژوویی که ناکرێت پرسیاره‌که‌ت پێناسه‌یه‌ک یان پرسێکی ئابوری نه‌بێت. هه‌ر وه‌ک چۆن که‌پیتاڵیزم لێره‌دا پێویستی به خۆرێکخستنێکی ئابوری و سیاسیه، کرێکاران و جوتیاران و به‌شه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کانی تری کۆمه‌ڵگه که بژێوی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ئابوریه‌ن و بێ ئه‌وان که‌پیتاڵیزم ناتوانێت بونێکی هه‌بێت، له به‌رامبه‌ر هه‌مان پرسدان، واته بۆ پرسی ده‌سه‌ڵاتی خۆڕێکخستنی سیاسی خۆیان ده‌بێت بێنه مه‌یدان، بۆیه لێره‌دا پرسه‌که ده‌بێته پرسێکی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له پێناو کۆنتڕۆڵکردنی خودی پرسی به‌رهه‌م هێناندا، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له مێژووی مرۆڤایه‌تی بده‌ینه‌وه بێ به‌ش نین له‌م پرسه، هه‌ر له‌سه‌رکه‌تن و شکسته‌کانه‌وه که خودی چینی کرێکار توانیویه‌تی خۆی تیا پێناسه بکات و بێته مه‌یدان، ئێمه ده‌توانین لێره‌دا به شانازیه‌وه باس له شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر بکه‌ین.
سۆسیالیسته‌کان ناکرێت که پرسی خه‌باتی چینی کرێکار ته‌نها له رۆژێکدا به‌رجه‌سته که‌ن که ئه‌ویش یه‌کی ئایاره، یه‌کی ئایار ڕۆژێکی جیهانیه بۆ هاوپشتیه‌ک، بۆ پێناسه‌ی نابه‌رابه‌ری و نه‌هامه‌تی و گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژانه‌ی چینی کرێکار، که ئه‌مرۆکه ئێمه به ڕۆژی بانگه‌وازی هاوپشتی و هاتنه مه‌یدان دژ به هه‌موو ئه‌و نابه‌رابه‌رییه که دژ به کرێکاران ده‌کرێت، هاودهنگیهکه دژ به‌وه‌ی که ده‌گوزه‌رێت، پشتیوانیه‌که له هاوخه‌باتی ئه‌نته‌رناسیۆنالی کرێکاران، که ئه‌مرۆ هه‌موومان به شوێنیه‌وه‌ین، چونکه ئه‌مه خاڵی بنه‌ڕه‌تی هێزی چینی ئێمه‌یه له ڕابردوو و ئێستادا. به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که پێمان وابێت ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا ده‌توانین بانگه‌وازی یه‌کگرتووی
کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە بە فایلی پی دی ئێفPDF