خەمی مامۆستا شێرزاد خەمی ئێمەشە!
بەیاننامەکان

خەمی مامۆستا شێرزاد خەمی ئێمەشە!

بە داخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ گوێبیستی هەواڵی گیان لەدەستدانی شێرزاد فاتح ( مامۆستا شێرزاد) بووین، دوای مانگێک لە ململانێی سەخت لەگەڵ پەتای شومی کرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوید دا. ئەم هەواڵە ناوەختە لە دڵەوە ناڕەحەتیکردین.

. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەمیرەی هاوسەری و هەردوو کچەکەی تینا و لەنیا و تەوای ئەندامانی خێزانەکەیان و هاوڕێیانی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین لەم کۆستە گەورەیەدا.

هاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕادەگەیەنین و هاوبەشی خەمیانین و خەمی ئێمەشە.

 

ئاڕاستەی مارکسیستی هاوچەرخ

2020.12.23