گردبوونەوەی ناڕەزایی لەقەزای ماوەت دەستیپێکردەوە
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

گردبوونەوەی ناڕەزایی لەقەزای ماوەت دەستیپێکردەوە

 
ئەمڕۆ سێشەممە و بۆ دووەم رۆژ گردبوونەوەی ناڕەزایی لەلایەن بەشێک لەهاوڵاتیانی قەزای ماوەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە و داوای زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکەن.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتییانی گوندی سورە قەڵات لە قەزای ماوەت گردبوونەوە و داوایانکرد کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاتربکرێن و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەیەنرێتە ناوچەکانیان.
 
هاوڵاتیانی بەشدار لەگردبونەوەکە باس لەوە دەکەن، سەرەڕای ئەوەی لەساڵی 2017ەوە "جۆزەی 16 ئەمپێری" بۆ سەرجەم ماڵەکانی قەزاکە بەستراوە و بڕیاربوو بەبەردەوامی 20 کاتژمێر کارەبا بدرێت، بەڵام لەئێستادا رێژەکە بۆ 10 کاتژمێر کارەبا لەرۆژێکدا کەمیکردووە.
 
ئاماژەی بەوەش دەکەن، سنورەکەیان ناوچەیەکی ساردە و ئەمساڵیش نەوت دابەشنەکراوە و مۆلیدەی ئەهلیش لەقەزاکەدا بونیان نیە، بۆیە داوا دەکەن حکومەت بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێت.

وێستگەنیوز