لە هەمان ڕۆژی دادگاییکردن و سزادانی ئەو ڕۆژنامەوانانەی کوردستاندا، واتە ١٦ ی فێبروەری ٢٠٢١ دا، پۆلیسی ئیسپانی هەڵدەستێت بە دەستگیریکردنی گۆرانیبێژی ڕاپی ئیسپانی، بابلۆ ئەسیل، بە بیانووی هێرشکردنە سەر سیستەمی پاشایەتی ئەو ووڵاتە "دیموکراتیە". هاوکات دەیان کەس بە توندی ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی پۆلیس بوون و دەستگیرکراون لە خۆپیشاندانەکانی هاوپشتی لەم گۆرانیبێژەدا لە شارە گەورەکانی ئیسپانیا وەک مەدرید و بەرشەلۆنە.
بورژوازی بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندی و پیرۆزییەکانی خۆی هەر هەنگاوێک پێویست بێت دەیگرێتەبەر لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بێت و هەموو ئەم کارانەشی لەژێر پەرچەمی دیموکراسی و مافی مرۆڤدا دەکات. بۆیە دیموکراتیەتەکەی کوردستان و ئیسپانیا کاتێک دەکەوێتە بەر ڕەخنە و پیرۆزیییەکانی نیزامەکەیان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە لانی کەم لە هەنگاوی یەکەمدا پەنا بۆ دادگاکانیان دەبەن بۆ ئەوەی ئەم کارەیان بۆ جێبەجێ بکات.