٢٣ ساڵ بە سەر تیرۆرکردنی هاوڕێیان شاپور و قابیل، بە دەستی کۆنەپەرستان و تیرۆریستانی ئیسلامی و بە پاڵپشتی دەسەڵاتدارانی ناسیونالیزمی کورد، تێدەپەڕێت. ئەو ئەحزاب و لایەنانەی کە نەخشە داڕێژەر و جێبەجێکەری ئەم تاوانە بوون، بە ڕۆژی ڕووناک و بە بەرچاوی خەڵکی زەحمەتکێش و ستەمدیدەی هەولێرەوە، ئەم تاوانەیان ئەنجامدا.
ئەم هاوڕێیانە ڕۆڵی گەورەیان هەبوو لە ڕێکخستنی ئاوارەکان و بێکاران دا، ڕۆڵی بەرچاویان لە دامەزراندنی ڕێکخراوی "کۆمەڵەی ئاوارەکانی کوردستان" و "یەکێتی بێکاران" دا هەبوو بۆ ڕێکخستنی بەشی بێماف و ستەمدیدەی کۆمەڵگا.
ئێمە لە یادی ئەم ئازیزانەماندا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە خێزان و کەسوکار ومنداڵەکانی ئەم دوو هاوڕێیەمان و دەکەین و یادیان بەرز و بەڕێز ڕادەگرین و بە یادی خۆمانی دەزانین.
خەڵکی ستەمدیدە و بێبەش و پڕۆلیتاریای کوردستان ، ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە ڕابەرانی عەمەلی وەک شاپور و قابیل هەیە بۆ وەڵامدانە بەخواست و بەدەستهێنانی داواکاریەکانیان.
یادی شاپورو قابیل بەرزو بەڕێزبیت.
ئاڕاستەی مارکسیستی هاوچەرخ
١٧.٤.٢٠٢١