٥٢ کرێکار لە بەنگلادیش بوونە قوربانی نا ئەمنی شوێنی کار
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

٥٢ کرێکار لە بەنگلادیش بوونە قوربانی نا ئەمنی شوێنی کار

ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٠٨.٠٧.٢٠٢١ ئاگر بەردەبێتە کارگەیەکی خواردن و خواردن  دروستکردن بە ناوی "کارگەی هاشم  بۆ دروستکردنی خواردن و خواردنەوە" لە شارۆچکەی پیشەسازی ڕوبگانجی نزیک دەکای پایتەخت کە لە پێنج نهۆم پێکهاتووە . ئاگرەکە  تا ئەمڕۆش بەردەوام بووە و پەیتا پەیتا گیانی کرێکارانی سەندۆتەوە. تا ئێستا ژمارەی قوربانیەکان بە پێی قسەی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە گەشتۆتە ٥٢ کرێکار و دەیانی تریش برینداران. ئەم وێڕای ئەوەی کە تا ئێستا زیانە گیانیەکان بە تەواوەتی نەزانراوە لەبەرئەوەی زۆرێک لە کرێکارەکان لە ترسی گیانی خۆیان لە نهۆمەکانی کارگەکەوە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە  و دەیانی تریش بە دیار نەماو هەژماردەکرێن.

شایەنی باسە ئەمە یەکم جارنیە کە لە بەنگلادیش بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەکاندا و بەهۆی نەبوونی هیچ جۆرە ڕێوشوێنێکی سەلامەتی کار و نەبوونی یاسای گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی ژیان و سەلامتی کرێکاران کارەسات دەکەوێتەوە. هاوکات کەسوکاری کرێکاران و خێزانەکانیان لە چواردەوەری کارگەکە کۆبوونەتەوە بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بەرامبەر خاوەن کار و بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە و دەسەڵاتداران.

بورژوازی وەک هەمیشە و بۆ خاوکردنەوەی ڕق ق توڕەیی کرێکاران و خێزانەکانیان و لەباربردنی ناڕەزایەتیەکانیان دەست دەبات بۆ دروستکردنی لیژنەی لێکۆڵینەوە و حەوالە بە گەواڵەکردنی کەمتەرخەمیەکان. نا ئەمنی شوێنی کار بەشێکە لە چاوچنۆکی و دڕندەیی بورژوازی و نیزامی سەرمایەداری. خاوەنکارەکان ئەوەندە گیانی کرێکاریان بۆ گرنگە کە بتوانن زیاتر بەرهەمبێنن و زێدەبایی زیاتر کەڵەکەبکەن. ئەمش بە کەمترین کرێ و سەعات کاری زیاد و هەرزان و و نەبوونی هەر جۆرە سەلامتیەک لە شوێنی کار و ژیانی کرێکاراندا باشتر مەیسەر دەبێت.

کۆتاییهێنان بە نائەمنی شوێنی کار کاتێک بە تەواوەتی لە گۆردەنرێت کە پڕۆلیتاریای یەکگرتوو و شۆڕشگێڕ و گۆڕهەڵکەنانی نیزامی سەرمایەداری بتوانن ئەم سیستەمە ئاوەژووە لە گؤربنێن. هەتا ئەوکاتیش زەمانەتی باشبوونێک لە باری کار و ژیان و سەلامەتی کرێکارانەوە وابەستەیە بە یەکرتوویی و ڕێکخراوبوون لێکهەڵپێکانی خەباتی کەرتە پیشەسازیەکان بۆ سەپاندنی لانی کەمی ئەم داخوازیانە.