ڕێکخراوی "ئۆکسفام" ی نێودەوڵەتی لە دوا ڕاپۆرتی خۆیدا کە لە سەر ئامارەکانی لە برسامردن لە جیهاندا لە بەرواری ٩ ی جۆلای ٢٠٢١ دا بڵاویکردۆتەوە ڕاستی مووچووڕکهێنەر و ڕووی ڕاستی قێزەونی سیستەمی سەرمایەداری لە زاری خۆیانەوە دەخاتە ڕوو. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە یەک خولەک دا ١١ مرۆڤ بە هۆی برسێتی و کەمخۆراکی و بەدخۆراکی یەوە یەوە گیان لە دەست دەدەن. هاوکات پەتای کورۆناش ئەم بەڵایەی سەر مرۆڤایەتی گەورەتر کردووە. هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە یەک خولەک دا ٧ کەس بە هۆی پەتای نەگریسی کورۆناوە گیان لە دەست دەدەن. ناونیشانی ڕاپۆرتەکە "ڤایرۆسی برسێتی لە زیادبوون دایە" ئەو ڕاستی یە نیشان دەدات کە پەتای برسێتی هیچ لە پەتای کورۆنا و پەتاکانی دیکە کەمتر نیە و هەر بە پێی خودی ئەو ئامارانەش زۆر زیاترە.
ئە زمەی ئابوری سیستەمی سەرمایەداری ئەوەندی تر قووڵبوونەوەی بە هۆی هاتنی پەتای کورۆناوە دەیان ملێۆن مرۆڤی بە دەست برسیەتی و نەبوونی و کەمخۆراکی یەوە هەراسانکردووە. ژمارەی برسیەکان و بێ دەرامەتەکانی جیهان هەمیشە ساڵ دوای ساڵ هەر بە پێی خودی ئەم ئامارانەی خۆیان ڕوو لە هەڵکشانە. ئەم با زیادبوونی رادەت بێکاری و هاتنەخوارەوەی ئاستی گوزەرانی پڕۆلیتاریای جیهان لەو لاوە بوەستێت کە دەرئەنجامێکی بابەتی ئەزمەی سیستەمی سەرمایەداری و شەڕوو پێکدادان و پاوانخوازی و چاوچنۆکی نیوان هیزە بورژوازیەکانە بۆ ئەوەی کە بەردەوام قازانجی زیاتر بهێنن.
هەر لە هەمان ڕاپۆرت دا هاتووە کە سەرمایەی ١٠ دەوڵەمندترین کەسی جیهان ١١ بەرابەری هەموو ئەو پێداویستیە ماڵێ یانەیە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی پێیتەتی بۆ هاریکاریە مرۆیی یە جیهانیەکانی. ئەم با خەرجی یە سەربازیەکانیش لەولاوە بوەستێت کە بە پێی هەمان ڕاپۆرت بە ٥١ ملیار دۆلار مەزەندە کراوە و ٦ جار و نیو زیاترە لەو بڕەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی برسیەتی پێویستیەتی.
هێزە بورژوازیەکان برسیەتی وەکو چەکێک لە بردنەوەی جەنگەکان و کێشە ناوخۆییەکانیاندا بەکاردهێنن بە بێبەشکردنی کەسانی سیڤیل لە خواردن و خواردنەوە و تەنانەتڕێگەگرتن لە گەیشتنی یارمەتی یە مرۆییەکانیش پییان. شەڕەکانیان هەمیشە برسیەتی و هاتنەخوارەوەی ئاستی گوزەرانو مردن لە برسا و نەخۆشی و سەدان و هەزاران بەڵاو موسیبەتی تر لەگەڵ خۆی دا دەهێنێت بۆ سەر سەری پڕۆلیتاری جیهان. بازرگانەکانی جەنگ و شیلەمأەکانی گاینی مرۆڤایەتی بەم جۆرە سەرمایەکانیان کەڵەکە دەکەن.
وێرای ئەوەی کە ڕێکخراوی "ئۆکسفام" و چەندین ڕێکخراوی تری نێودەوڵەتیش دەیانەوێت بە هانای پەتای لە برسامردنەوە بچن و لە ئاسەوارەکانی کەم بکەنەوە، بەڵام ئەم کارانە هیچ نیە جگە لەوەی وەک ئەوە وایە کا پاؤڕەکت لە ئاودا خەریک بێت نوقم بێت و تۆش بە توێکڵە شوتی بتەوێت پینەی بکەی. سیستەمی سەرمایداری گەیشتوتە ئەوپەڕی دڕندەیی خۆی و پینەکردن هەڵناگرێت. پڕۆلیتاریای جیهانی ئەمڕۆ لە بەرامبەر تاقیکردنەوەیەکی گەورەدا وەستاوە کە ئایا ئیرادە دەکات هەموو دەزگاکانی سیستەمی سەرمایەداری بە خێرخوازەکانیشیانەوە بپێچێتەوە و توڕیان هەڵبدات و لە جێیان کۆمەڵگایەکی سۆشیالیستی دەبمەزرێنێت. ئەمە تاقیکردنەوە گەورەکەیە کە تەنهاو تەنها بە ئاگایی چینایەتی و ڕێکخراوبوونی جۆراوجۆر و بە دەستەوەکردنی مارکسیزم وەکو زانستی لە گۆڕنانی سەرمایەداری و دامەزراندنی سۆشیالیزم بە سەرکەوتن دەگات.