2000.07.14 پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچەوانی دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیستی کوردەوە
بەیاننامەکان

2000.07.14 پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچەوانی دەسەڵاتی بورژوا ناسیونالیستی کوردەوە

لە یادی 14 ی 7 دا سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ گیانبەختکردنی پۆلێک کۆمۆنیستی خەباتکاری ڕێگای ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی ئینسانەکان. لەم یادەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ هاوڕێیان و خێزان و کەسوکاری هاوڕێیان عبدالباسط محسن ناسراو بە شێخ عبدول و محمد مستەفا ناسراو بە کەریم و ئومێد نیگبین و ئیبراهیم محەمەد، ناسراو بە هاوکار و هاوڕێ لەتیف تازە دەکەینەوە و لەم خەمەیاندا لە پاڵیاندا ڕادەوەستین.

دەسەڵاتی بورژوا ناسیۆنالسیتی کورد و بزووتنەوەی کوردایەتی، وەکو هەردەسەڵاتێکی بورژوازی دڕەندە و هار، ناتوانێت جگە لە کوشتن و بڕین و پێشیلکردنی هەموو ئازادیەکان و سەرکوتی نەیارانی خۆی، بە پایەداری بمێنێتەوە.

ڕۆژی بە دادگایی کێشانی تاوانبارانی ئەم کوشتارگایە، دەبێت ڕۆژی بە دادگایی کێشانی ئەم دەسەڵاتە بورژوازی یە بێت لە لایەن کرێکاران و زەحمەتکێشان و پڕۆلیتاریای شۆڕشگێڕەوە، ئەگەر نا هیچ دادگاییەکی تر ناتوانێت خوێنی بە ناهەق ڕژاوی ئەم هاوڕێیانە قەرەبوو بکاتەوە.

بەرز و بەڕێز بێت یادی هاوڕێیانی 14 ی 7 و هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگای سۆشیالیزم.

12.07.2021

کامل احمد

بەرپرسی ئاڕاستەی مارکسیستی هاوچەرخ