کێشەی بێ ئاوی شاری هەولێر و زیاتر ئاشکرابوونی قڵشتی چینایەتی
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

کێشەی بێ ئاوی شاری هەولێر و زیاتر ئاشکرابوونی قڵشتی چینایەتی

ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر لە دژی نەبوونی ئاو و دابیننەکردنی لە لایەن ئەحزابی دەسەڵاتدارەوە  هاتنە مەیدان. شایەنی باسە زیاتر لە دوو مانگە بەشێک لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی شاری هەولێر بە دەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن بە بێ ئەوەی هیچ وەڵامێک بە داخوازی و پێداویستیەکانیان درابێتەوە.

قڵشتی چینایەتی کۆمەڵگای کوردستان بە ڕادەیەکە کە بۆتە کەڵەکەبوونی سەروەت و سامانی کۆمەڵگا لە دەستی مشتێک کۆمپانیا و کاربەدەستی حزبی کە لەوپەڕی خۆشگوزەرانیدا دەژین . بۆ زۆرینەی خەڵکی دەستەنگی کوردستانیش بۆتە هەژاری لە ئەندازەبەدەرو نەبوونی سەرەتاییترین پێداویستیەکانی ژیان.

 

خزمەتگوزاریەکانی تر و ئەمانیش لە هەموو شتێک بێبەشن بە تایبەتیش لە ئاوی خواردنەوە کە پێداویستیەکی سەرەتایی ژیانە. ئەگەر ئەم گوزارشتە چیانەیەتیە بتوانێت سایە بکێشێت بەسەر بۆچوونی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان و بتوانن هاودەم و هاودەنگی یەکتربن، ئەوا دەتوانن زۆرێک لەم داخوازیانە و ئەوانی تریش بەسەر نوێنەرانی سەرمایە لە کوردستاندا بسەپێنن.

2021-08-11

کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی  بابەتەکە بە فایلی پی دی ئێفPDF