کرێکارانی شەش یەکێتی کرێکاریی بڕیاری مانگرتنیان دا
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

کرێکارانی شەش یەکێتی کرێکاریی بڕیاری مانگرتنیان دا

کامەران ئەحمەد

2022.01.13

پاش نەگەیشتنە هیچ دەرئەنجامێکی ڕێکەوتن لەسەر گرێبەستی نوێی کارکردن کرێکارانی شەش ڕێکخراوو یەکێتی کرێکاری بڕیاری دەنگانیان بۆ بەڕێخستنی مانگرتنیان لە پۆرتلاند دا. بەدرێژایی ئەم هەفتەیە دەنگدان لەسەر مانگرتنەکان لە چەندین ناوەندی کارکردن بەڕێوەئەچن و هەندێکیشیان لەبەر ڕێکارەکانی کۆرۆنا بە ئۆنلاین ئەنجام ئەدرێن، بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوودا لە ڕۆژانی یەکشەمەو دووشەممە دەرئەنجامەکان ڕابگەیەنرێن. مانگرتنەکان کاریگەریی توند ئەکەنە سەر ئەو شوێنانەی پەیوەندییان بە مامەڵەکانی ئاو، گواستنەوە، دارایی ، خزمەتگوزاری گەشەپێدانەوە لەسەرجەم هەرێمی پۆرتلاند هەیە.

ڕێکخراوە کرێکارییە بەشدارەکان برتین لە (AFSCME Local 189, IBEW Local 48, Operating Engineers Local 701, Machinists District Lodge 24, Plumbers Local 290 and Painters and Allied Trades District Council 5) .

گرێبەستی نوێ زیادکردنی مووچە،مۆلەتی تەندروستی، دەرماڵە پێویستییەکانی کەرتە جیاوازاەکان و پێدانی خەڵاتی ساڵانە بە کرێکاران لە خۆئەگرن.