کرێکارانی کەرتەکانی پیشەسازی نەوت و کارەبا لە گابۆن دەستیان دایە مانگرتن
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

کرێکارانی کەرتەکانی پیشەسازی نەوت و کارەبا لە گابۆن دەستیان دایە مانگرتن

کامەران ئەحمەد

2022.01.13

کرێکارانی پیشەسازی نەوت و کەرتی کارەبا لە وڵاتی گابۆن دژ بە ڕێکارەکانی کۆڤید -١٩ و سەپاندنی تێچووی پشکنینی (PCR) ی لە گیرفانی کرێکاران و خەڵک لە ڕۆژی ١٠ی جەنیوەری ٢٠٢٢ سەرباری هەڕەشەکانی کاربەدەستان و وەزیری نەوت دەستیان دایە مانگرتن.
کرێکاران لە ڕێگای یەکێتییەکەیانەوە ڕایانگەیاند بە نیازن زنجیرەیەک مانگرتنی سەرتاسەری لە کەرتەکانی نەوت و کارەبا بۆ سەپاندنی داخوزییەکانیان بەرپا بکەن. یەکێک لە گرنگترین داخوازی کرێکاران خۆڕاییکردنی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە نزیکەی ٢٠هەزار فرانکی ناوەندی ئەفریکایە - CFA ( نزیکەی ٣٥ دۆلاری ئەمریکی) یان ٥٠ هەزار (٨٦ دۆلارە) ئەگەر لە هەمان ڕۆژدا وەربگیرێتەوە.

گابۆن وڵاتێکی ئەفریکایە، هاوسنوورە لەگەڵ ئەسیوبیا و کامیرۆن ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢ملیۆن ٢٠٠ هەزار کەسن. ئەندامی ئۆپیکە و ڕۆژانە ٢٢ هەزار بەرمیل نەوت کە موڵکی کۆمانیاکانی تۆتاڵ و شێڵن بەرهەمیەتی.