هەزاران کرێکاری کۆگاکانی خواردەمەنی دەنگیان بە بەڕێخستنی مانگرتنەکان لە داهاتوو دا
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

هەزاران کرێکاری کۆگاکانی خواردەمەنی دەنگیان بە بەڕێخستنی مانگرتنەکان لە داهاتوو دا

سەرجەم کرێکارانی کۆگاکانی خواردمەنی لە باشووی کالیفۆرنیا لە پێناو دابینکردنی هەلومەرجێکی گونجاو باشتر دەست ئەدەنە مانگرتن، لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە وەک کرێکاری گرێبەست بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستیان پێدراو بەلام ئەم ماوەیە گرێبەستەکانیان بە کۆتایی ئەگات و تا ئێستاش نوێنەرایەتی کرێکاران لەگەڵ کۆگاکانی خواردەمەنی نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێکەوتنێکی نوێی گرێبەستی کارکردن.

ژمارەی کرێکاران زیاد لە ٤٧ هەزار کرێکار ئەبن لە کۆگاکانی Ralphs ، Vons، Pavilions و Albertsons.

کرێکاران ڕایانگەیاند خاوەنکارەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ تەنها دەنگیان بە زیادکردنی مووچە بە بڕی ٦٠ سەنت بۆهەر سەعاتێک داوە، بە وتەی کرێکاران :"زیادکردنی مووجە تەنها بە بڕی ٦٠ سەنت پرسێکی یەکجار ناڕەوایە، ئەگەر هەڵکشانی نرخی شتومەک و پێداویستییەکان بە ڕابردوو لەبەرچاوبگرین، یان تەنانەت زیادبوونی سووتەمەنی بۆ نزیکەی ٦-٧ دۆلار، ئەوا هێنانی تەنها ٦٠ سەنت بۆسەرمێزی گفتوگۆ تا بڵێی نابەڕێزانەیە، و جێگای بێزاری و توڕەیی هەموومانە"