کۆبوونەوەی سەرتاسەری کۆنگرەی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە بەریتانیا
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

کۆبوونەوەی سەرتاسەری کۆنگرەی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە بەریتانیا

لەژێر دروشمی "ئێمە داوای باشتر دەکەین" وا بڕیارە کە بە ڕابەری  کۆنگرەی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە بەریتانیا مارش و کۆبوونەوەی سەرتاسەری ئەنجامبدرێت لە ڕۆژی شەممە بەرواری ١٨ی جونی ٢٠٢٢ لە تەوای بەریتانیادا. کرێکارن و پڕۆلیتاریای بەریتانی دێنە مەیدان و دەنگهەڵدەبڕن لە بەرامبەر برسێتی و هەڵئاوسان و گرانی و نەبوونی و چوونە سەری نرخی کاڵاکان  وهاتنەخوارەوەی ئاستی کرێ. ئەوان دەڵێن چی دی بەسە. هەموو شتێک بەرزدەبێتەوە جگە لە کرێکانی ئێمە.

بە مانایەکی تر ئەوان دژی گرانی دێنە مەیدان و داوای دابینکردنی مووچە و کرێکانیان و زیادبوونی دەکەن و دەڵێن ئێستا ئیتر کاتی گۆڕانکارییە.

ئاڕاستەی مارکسیستی هاوچەرخ

Wednesday, 15 June 2022