کرێکارانی هێڵی ئاسنین و بەندەرەکان لە باشووری ئەفریکا دژ بە کەمی مووچە مانیان گرت
هەواڵی بزووتنەوەی کرێکاری

کرێکارانی هێڵی ئاسنین و بەندەرەکان لە باشووری ئەفریکا دژ بە کەمی مووچە مانیان گرت

ڕۆژی پێنجشەممە کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەر و بارهەڵگری ترانسنێت لە باشووری ئەفریکا دژ بە کەمی مووچە و ڕێکنەکەوتن و شکستی دانوستانەکانی هەردوو یەکیتی کرێکاریی لەگەڵ کۆمپانیاکە لەسەر چەند پرسی کرێکاران و لە نێویاندا مووچە بڕیاری مانگرتنیان دا
یەکێتی گواستنەوەی نیشتمانیی یەکگرتووUNTU)) و یەکێتی کرێکارانی هاوپەیمان و گواستنەوەی باشووری ئەفریکا (SATAWU) زیادکردنی مووچەیان بە بڕی 3-4% ڕەد کردەوەو ڕایانگەیاند کەلەگەڵ ڕێژەی هەڵئاوسانی وڵاتەکە ناهاوتایە کە لە مانگی ئۆگستدا گەیشتبووە ڕێژەی 7.6 % .

ئەندامانی (UNTU) ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان بە مانگرتن کردووە و بڕیارە ڕۆژی شەممە ٧ی ۆکتۆبەر بۆ مووچەو دژ بە تایبەتکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان ڕێپێوان بکەن. مانگرتنەکان هەنگاوێکە لە توانایدایە هەناردەکردنی کانزا سەرەکییەکان و بارەکانی تر لە بەندەرەکان بوەستێنێت. کرێکاران پێیان وایە کۆمپانیای ترانسنێت(کۆمپانیایەکی دەوڵەتییە) ئەبێت ئۆفەری زیادکردنی مووچەیەک پێشکەش بکات کە هاوتەریب بێت لەگەڵ زیادبوونی تێچووی ژیان، تێچووی خانووبەرە، تێچووی پزیشکی، خانووبەرە"، و هەروەها حکومەت دەست لە سیاسەتەکانی فرۆشتنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بە کەرتی تایبەت هەڵگرێت.

سەرچاوە لە واڵی هاوری کامەران ئەحمدەوە وەرگیراوە