نامەیەکی پشتیوانی بۆ پڕۆلیتاریای فەرەنسی
بەیاننامەکان

نامەیەکی پشتیوانی بۆ پڕۆلیتاریای فەرەنسی

هاوڕێیانی ئازیز

تۆتاڵ ئێنێرجیس لە فەرنسا

کۆنفیدراسیۆنی گشتی کرێکاران لە فەرەنسا (CGT)

کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتی کرێکاری فەرەنسا (CFDT)

کۆنفیدراسیۆنی گشتی کار "هێزی کار" (FO)

فیدراسیۆنی کرێکارانی مەسیحی فەرەنسا (CFTC)

فیدراسیۆنی نیشتمانی سەندیکا سەربەخۆکانی کرێکاران (UNSA)

فیدراسیۆنی بەڕێوەبردنی فەرەنسی - یەکێتی گشتی کارگێڕان (CFE-CGC)

کۆنفیدراسیۆنی یەکگرتووی سەندیکاکان (FSU)

یەکێتی نیشتمانی پەروەردەی ناوەندی SNES-FSU

یەکێتی گواستنەوە لە فەرەنسا

یەکێتی کۆنتڕۆڵکەرانی هاتوچۆی ئاسمانی لە فەرەنسا

ئەمڕۆ، ١٩ ی جانیوەری، بۆ جارێکی تر نیشانتان دا کە تاکە چینێک بتوانێت بەرامبەر بە بەربەریەتی بورژوازی بوەستێت ئێوەن. ئەمڕۆ پاریس و ٢٠٠ شاری دیکەی فەرەنسا  گردبوونەوە و خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی خۆیان دەست پێکردەوە دژ بە سیاسەتی ماکرۆن بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٤ ساڵ.

سەرەڕای چەندین هەفتە لە ناڕەزایەتییەکان، نیکۆلاس سارکۆزی لە ساڵی ٢٠١٠دا توانی لە کۆتاییدا ئەم سیاسەتە  تێپەڕێنێتت و تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٢ ساڵ بەرز بکاتەوە. ئەم ململانێ چینایەتییە سەبارەت بە خانەنشینی و مافەکانی  دیکەی کرێکاران خەباتێکی ڕۆژانەیە و پێویستی بە هۆشیاری و یەکگرتوویی پرۆلیتاریا هەیە بۆ بردنەوەی ئەم نەبەردە.

ئەمڕۆ بە ملیۆنان لە ئێوە بە ڕژانە سەر شەقامەکان دەسەڵات و هێزی خۆتان نیشان دا. ئێمە شاهیدی ئەوە بووین کە ئێوە چۆن نیشانتان دا کە دەتوانن وڵات بوەستێنن و بەرهەمهێنان ئیفلیج بکەن.

گەیشتن بە خواستەکانتان و سەرکەوتن لەم خەباتە چینایەتییە دا پەیوەستە بە یەکخستنی هەموو سێکتەرەکانی بزووتنەوەکەتان و ڕێکخستنی خۆتان بە شێوەیەکی باشتر و بەهێزتر. پێویستە لە هەوڵی بەدەستهێنانی هاوپشتی نێونەتەوەیی  چینەکەمان بن لە سەرانسەری جیهان دا و بە تایبەتی کرێکارانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا .

ئێمە بە توندی پشتیوانی خەباتی ئێوە دەکەین، خۆمان بە بەشێک لەو خەباتە دەزانین.

بژی خەبات و داواکارییە ڕەواکانتان.

بژی هاوپشتی نێونەتەوەیی.

لەگەڵ سڵاوی شۆڕشگێڕانەم،

کامل احمد

بەرپرسی کاروباری پەیوەندییەکان

ئاڕاستەی مارکسیستی هاوچەرخ

١٩.١،٢٠٢٣

 

کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی  بابەتەکە بە فایلی پی دی ئێفPDF