ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٤/٧/٢٠٢٣ دەزگای ڕۆشنبیری جمال عیرفان هەستا بە سازدانی کۆڕێک بۆ ناساندنی پەڕتووکی "گرانی، کرێ و ئاڕاستەکانی" کە لە لایەن سامان کەریم ەوە نووسراوە.
ئەم پەڕتووکە بە قەوارەی ١٤٦ لاپەڕیە و نووسەر وێڕای ناساندنی تەوەرەکانی پەڕتووکەکە و باسکردن لە کرێ و گرانی و ئاڕاستەکانی کرێ لە دنیای ئەمڕۆی سیستەمی سەرمایەداری دا هاوکات لێکەوتەکانی قەیرانی سیستەمی سەرمایەداری ئاماژە پێکرد.
شایانی وتنە ئامادەبووان بەشداریەکی چالاکەنەیان کرد و نووسەریش وەڵامی تێبینی وپرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە . بفەڕموون بەڕێزان خۆتان گوێگری ناوەرۆکی باسەکە بن.
ئاراستەی مارکسی هاوچەرخ
2023.07.25