چاوپێکەوتن لە گەڵ سامان کەریم سەبارەت بە ئاڕاستەی  نزمبوونەوەی کرێ لە جیهاندا!
بابەتەکان

چاوپێکەوتن لە گەڵ سامان کەریم سەبارەت بە ئاڕاستەی نزمبوونەوەی کرێ لە جیهاندا!

کرێ هەمیشە ئاڕاستەیەکی جیهانی هەبووە لە سایەی سیستەمی سەرمایەداریدا، بەتایبەت لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا، کە جیهانی سەرمایە وسەرمایەداری وەکو تۆڕی جاڵجالۆکە پێکەوە بەستراوە. سەرمایەی کۆمپانیا جیاوازەکان و نەتەوە جیاوازەکان و ئاینە جیاوازەکان و "دیکتاتۆر و دیموکراتەکان!!" لە سیستەمێکی گلۆباڵی سەرمایەداریدا ئەو تۆڕە ئاڵۆزەیان پێکهێناوە. بۆیە ئەم بابەتە چەمکێک نییە بەڵکو حەقیقەتێکی بابەتی و مێژووییە. ئەم بابەتە ئۆبجەکتیڤە لە بەڵگەنامەکەی ئاڕاستەدا، وردنەکراوەتەوە و نا دیقەتی پێوە دیارە. لێرەدا هەوڵدەدەم هەم وەڵام بە پرسیارەکەی ئێوە بدەمەوە، هەم ئەو نا وردبینییە، ڕۆشن بکەمەوە. مەبەستم لەو ناوردبینیەیە کە لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، نوسیومانە"واتە بڕی کرێ لە ئاستی جیهاندا بە ژمارە یەکسان نابێت، بەڵکو یەکسانبوونە لە شێوازی ژیان و گوزەراندا."، کەواتە باسەکەمان لە بەڵگەنامەکەدا باسە لە"ئاڕاستەی یەکسانیبوون لە شێوازی ژیان و گوزەراندا" نەک لە کرێ. بەڵام ئەم شێوە دەربڕینە ناڕۆشنی دروست دەکاتو ناوردبینی پێوە دیارە.

سەرەتاپێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە ئاڕاستەی کرێ لە ئاستی جیهانیدا، بەگشتیو تێکڕایی کرێی چینی کرێکار ڕوو لە خوارەوەیەوە و بەرەو نزمبوونەوە دەڕوات. ڕوو لە خوارەوەیە بە وەرگرتنی تێکڕایی "مامناوەندی" کرێ لە ئاستی جیهاندا. بێگومان هەموو تێکڕاییەک مانایەکی مامناوەند پەیدادەکات. واتە لە هەندێ کۆمەڵگا و وڵات کرێ بەرەوە نزم بوونەوە دەڕوات و لە هەندێکی تر کرێ ڕووی لە بەرزبوونەوەیە، بەڵام تێکڕایی ئەم دوو ئاڕاستە جیاوازەی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی کرێ، ئاڕاستەی ڕوو لە خوار و نزمبوونەوەی کرێ جێدەخات لە ئاستی تێکڕا و هەمەگیری  جیهانیدا. با کەمێک بە دۆکۆمێنتەکان ئەم باسە ڕۆشن بکەینەوە.

کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی  بابەتەکە بە فایلی پی دی ئێفPDF