لە وەڵامی پرسیارێکدا
بابەتەکان

لە وەڵامی پرسیارێکدا

سامان کەریم وەڵام دەداتەوە

حزبی سیاسی، لە بناغەترین ئاستدا، پێش هەر فۆرمو ناوێک بریتیە لە:

لە یەکگرتوبوونی خەباتی چینایەتی پڕۆلیتاریا دژ بە سیستەمی خاوەندارێتی تایبەتی بورژوازی!

پرسیارێک چەند تەوەرەیەکی جیاواز وە تەنانەت دژ بەیەکی گرتۆوەتەخۆ. سەرەتا هەوڵدەدەم ڕەئی خۆم سەبارەت بە دیدی مارکس سەبارەت بە حزبی سیاسی بخەمەڕوو بە شێوەیەکی کورتوو ئەزمونێک کە مارکس خۆی پیایدا تێپەڕیووە. هەمیشە باسی حزب باسی سیاسەتە، بەڵام مەرج نیە باسی سیاسی بزووتنەوەکان  بەشێوەیەکی گشتی بگاتە حزب. باسی مارکس لە ڕوانگەی منەوە باسە لە حزبێکی سیاسی چینایەتی پڕۆلیتاریا، بە واتای ئەوەی حزب کۆی چالاکیەکانی بزوتنەوەکە هاوئاهەنگدەکات. بەڵام حزبی سیاسیو خەسڵەتەکانی حزبی چینایەتی پڕۆلیتاریا چیەو چۆنە؟ ئایا باسی حزبی دامودەزگا بیروکراسیەکانی کۆمیتەی مەرکەزیو مەکتەب سیاسیو لیدەرەکانە؟ باسی ئەڵگۆی حزبی لینینیە؟ باسی دوو فاقەکردنی حزبە لەسەر بنەمای توێژی کۆمۆنیستی رۆشنبیر و بەشی پێشڕەوی پڕۆلیتاریا؟ وە لەبناغەوە ئایا باسی حزب باسی نەخشەدانانە بۆ پێکهێنانی حزب؟ لە ڕوانگەی منەوە وەڵام بەو پرسیارانە بەتەواوی نەگێتیڤە. تێڕوانینی مارکس بۆ ئەم چەمکە پێش هەر مەسەلەیەک لە جەرگەی خەباتی چینایەتیەوە دەستپێدەکات و سەرنج دەدرێت، بەناونیشانی بزوتنەوەی سیاسی چینی پرۆلیتاریا دژ بە سەرمایەداری لە بڕگەیەکی مێژوویدا کە ئەو بارە چینایەتیەی وەک بابەتی واقعی کۆمەڵگا هێناوەتە پێش. لە ڕوانگەی مارکسەوە حزب بارێک نیە کە دەبێت دابمەزرێت لەلایەن چەند کەسێکەوە، ڕووداو و دیاردەیەک نیە گوایا باڵاترە لە بزوتنەوەی چینایەتی پڕۆلیتاریا و بەشی پێشڕەویەتی، بەڵکو دیاردەیەکە ئاستێک لە خەباتی چینایەتی دەیهێنێتە پێش و بزاوتە چینایەتیەکەی پڕۆلیتاریا خۆی وەک بابەتێکی پێویست ومێژوویی بۆ ڕێخستنی خۆی لە منداڵدانی مێژووەوە واتە لە منداڵدانی خەباتە چینایەتیەکەوە دێتە سەر شانۆی ڕووداوەکان، و بەم مانایە وەک بەشێک لە ئامرازی شۆرشگێڕانەی ئەم خەباتە لە دایک دەبێت. پێش شۆرشی کۆمۆنە حزبی پرۆلیتاریا لە ڕوانگەی مارکسەوە، حزبێک نیە تا شۆرشی پرۆلیتاریا بخایەنێت یان تا سەرکەوتنی شۆرش بخایەنێت. مارکس بەجیا لەو بڕیارەی ئینتەرناسیوناڵ کە دوای شۆرشی کۆمۆنکارەکان دێت، لە چەندین جێگای دیکە باسی حزبی سیاسی پرۆلیتاریا دەکات.

لە هەژاری فەلسەفە ورەخنە لە بردۆدۆندا پێمان دەلێت: " ڕێخستنی ئەم مانگرتنانە و هاوپەیمانی و تریدۆنیەکان هاوکات بووە لەگەڵ خەباتی سیاسی کرێکاران کە لە ئێستادا پارتێکی سیاسی گەورە پێکدەهێنن بە ناوی چارتییەکانەوە.". (مارکس/ هەژاری فەلسەفە/ عەرەبی/منتخبات بەرگی 1/لا:357/هێڵی تەئکید هی منە).(1) لێرەدا باسی مارکس پێش باسی حزب وە تەنانەت پێش باسی ڕێخراوبوون، باسە لە یەکێتی یان یەکگرتوبوونی پڕۆلیتاریا، لە شێوازی دیاریکراودا کە هاوپەیمانیە وەک شێوازو فۆرم و ئەزموونێک بۆ بەرجەستەکردنی کرداریانەی یەکگرتوبون لە فۆرمە سەرەتایەکانیدا. کەواتە پێش فۆرمەکانی ڕیخراوبوون، بابەتی ئێمە یەکگرتووبونی پڕۆلیتاریایە لەهەر فۆرمێکدا بێت کە بەپێی ئەزمونی خۆی پێیدەگات یان پێیگەیشتووە. ئەوە تەوەرەیەکی گرینگە بۆئەو بابەتە مێژوویەی کە حزب دەکاتە پێویست یان نا. لێرەدا مەبەستی مارکس لە حزبی سیاسی شارتییەکان کە وەک حزبێکی گەورەی سیاسی ناویان دەبات، باسە لە خەباتی سیاسی پڕۆلیتاریا لە بەریتانیا کە یەکگرتووە لە پێناو ( مەنشور-چارتە)سیاسیەکەیاندا. چارتێکی سادە لە ژمارەیەک خواستدا خۆی نیشاندەدات وەک: مافی دەنگدان بۆ هەموو پیاوان لە تەمەنی 19 ساڵیەوە نەک تەنها بۆ خاوەن موڵکەکان، هەڵبژاردن پێویستە بە دەنگدانی نهێنی بێت، هەموو ساڵێک هەڵبژاردن بکرێت نەک 5 ساڵ جارێک، تەرخانکردنی مووچە بۆ ئەندامانی پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی "بڕوانامەی خاوەندارێتی موڵک" بۆ ئەندامێتی، ئەم بزووتنەوەیە بە چوار شەپۆلدا تێپەڕیوە لە ساڵی 1838-1850، بزووتنەوەیەک پرۆلیتاریای بەریتانیا وەک چینێک لە ئاستی فراوانی نیشتمانی بەریتانیای گەورەدا، لە بزوتنەوەیەکی سیاسی- چینایەتی یەکپارچەدا خۆی نمایشکرد. مارکس بەم هۆیەوەیە پێێدەڵێت حزبی شارتییەکان، واتە بەهۆی دەرکەوتنی پڕۆلیتاریای بەریتانیاوەیە لە قامەتی چێنێکدا لە ئاستی وڵاتدا لە پێناو خواستێکی دیاریکراودا دژ بە دەسەڵاتی بورژوازی بەریتانی، لە هەمانکاتدا کۆی هاوپەیمانی وتریدۆنە پڕۆلیتاریەکان کە لەبزووتنەوەی شارتییەکاندا یەکگرتوبوون، وەک چەمکی حزبی سیاسی وێنادەکاتو دەیناسێنێت. بەڵام لەگەڵ کپبوونەوەی ئەم بزووتنەوەیەدا لە ساڵی 1950 دا ئیتر ئەم حزبە نامێنێت وە بزوتنەوەکە بە مەرامی خۆیدەگات ولە ڕاستیدا هەنگاو بە هەنگاو تەواوی خواستەکانیان جێبەجێکرا تەنها خواستی " بەساڵانەکردنی هەڵبژاردن" نەبێت. کەواتە مارکس لە پەیوەند بە شارتییەکانەوە فۆرمێکی دیاریکراوی نەبووە بۆ چەمکی حزب بەڵکو بابەتی سەرەکی لە یەکگرتوویی بەکردەوەی پرۆلیتاریا لە قامەتی چینێکدا لە پێناو خۆیاندا یان خواستی خۆیاندا دژ بە دەسەڵاتی سەرمایەداری کردۆتە بنەما، دەبینین کە کردەوەکە گرینگە وحزبی سیاسی پێویستە کردەی چینایەتی پڕۆلیتاریا بەرجەستە بکات جا هەر فۆرمێکی هەبێت یان نا.

لە دەقی بڕیارەکەی سەرەوەدا کە بڕیاری ئینتەرناسیوناڵی یەکەمە(بڕیارنامەی کۆنفرانسی لەندەن سەبارەت بە کردەی سیاسی چینی کرێکار/لەلایەن کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەندەن، ئەیلوولی 1871 پەسەندکرا) (2) ، مارکس هەمان دیدگا دووپاتدەکاتەوە لە هەلومەرجێکی جیاواز و لەدوای شۆڕشی کۆمۆنارەکان لە پاریس...ئامانجی پڕۆلیتاریا لە شۆڕشی پاریسی کۆمۆنارەکاندا لە ناوەرۆکدا جیاواز بووە وڕاستەوخۆ شۆرشێکی سۆشیالیستی بووە لە پێناو ڕووخانی دەسەڵاتی سەرمایە و هەڵوەشانەوی چینەکاندا، لەمبارەوە مارکس لە پەرتووکی" جەنگی ناوخۆ لە فەرەنسا" کە دوای شۆرشی کۆمۆن بڵاوبۆوەتەوە دەنوسێت:" کۆمۆن ڕاستەوخۆ دژی ئیمپڕاتۆریەت بوو. پرۆلیتاریای پاریس کە بە هاواری 'کۆماری کۆمەڵایەتی' مژدەی شۆڕشی شوباتی –فیبرایەر-دا، هیچی دەرنەبڕی جگە لە ئاواتێکی ناڕۆشن بەرەو کۆمارێک، کە نەک تەنها جێگەی فۆرمی پاشایەتی دەسەڵاتی چینایەتی بگرێتەوە، بەڵکو جێگەی خودی دەسەڵاتی چینایەتی بگرێتەوە. کۆمۆنە فۆڕمی ئەرێنی ئەو کۆمارە بوو."(مارکس/ The Civil War in France / جەنگی ئەهلی لە فەرەنسا/ ئینگلیزی/ هێلی تەئکید هی منە)(3). ئەم شۆرشە ڕاستەوخۆ شۆرشی نەهێشتنی چینەکان بووە، و بەم پێیە هیچ دەسەڵاتێک پێویست نیە، بەڵکو "دامەزراوەیەک" بۆ بەڕیوەێردنی کۆمەڵگە. بەڵام شۆرشی شارتیەکان شۆڕشێکی سیاسی بووە، واتە تەنها بۆ ئاڵوگۆڕێک لە سیستەمی سیاسی ئەو سەردەمەی دەسەڵاتی بورژوازی لە بەریتانیا، و بەم مانایە ڕیفۆرمخواز بووە. دوو شۆرشی تەواو جیاواز لە ناوەڕۆکدا، بەڵام هێزی شۆڕشگیر لەهەردوو بارەکەدا پڕۆلیتاریایە، لە هەردوو بارەکەدا جەسارەتی پڕۆلیتاریا و یەکگرتووی دەبینرێت. هەروەها وە لەهەمووی گرینگتر ئەوەیە مارکس لە هەردوو بارەکاندا باسی" چەمکی حزبی سیاسی" دەکات. وە ئەوەی لە هەردوو دۆخەکەداو لە چەندین ڕووداو شۆرشی دیکەدا هەمان چەمک و بەهەمان ناوەڕۆکەوە دووبارە دەکاتەوە بابەتێکی هێجگار گرینگە. لێرەدا حزبی سیاسی ڕۆشنە، واتە لە بڕیاری ئینتەرناسیوناڵی دوای شۆرشی کۆمۆنە کە بڕگەیەکی لە پرسیارکەدا هاتووە، پێویستی شۆرشی پڕۆلیتاریا خۆیەتی بە پێی هەمان بڕیاری ئینتەرناسیوناڵ کە دەڵی: " چینی کرێکار ناتوانێت وەک چینێک مامەڵە بکات تەنها بە پێکهێنانی خۆی نەبێت لە حزبێکی سیاسیدا، دژ بە  هەموو ئەوحزبە کۆنانەی کە چینە موڵکدارەکان پێکیانهێناوە". لێرەدا ڕۆشنە کە مارکس باسی لە حزبی سیاسی، باسە لە یەکگرتوبوونی پڕۆلیتاریا لە قامەتێکی چینێکدا کە شۆرشی خۆی دەکات، دژ بە دەسەڵاتی سەرمایەداری، وە جەختدەکاتەوە سەر ئەوەی کە ناتوانێت ئەو ئەرکە ئەنجامبدات واتە ئەرکی " وەک چینێک مامەڵە بکات"یان لە قامەتی چینێکدا چالاکی بکات، ئەگەر خۆی لە "حزبی سیاسیدا" دروستنەکات یان پێکنەهێنێت. لێرەدا دیسان فۆرمی ڕێخراو تەنها باسە لە حزبێکی سیاسی.

کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی  بابەتەکە بە فایلی پی دی ئێفPDF